مەلایەکی کورد سزای زیندان، قامچی و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی مەلایەتی بەسەردا سەپێندرا

03-05-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتارخوێنی مزگەوتی گوندی حوسێنیی سەر بە شاری دێولان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی، لەلایەن دادگەی تایبەت بە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری هەمەدانەوە، سزای 7 مانگ و نیو زیندان، 74 قامچی و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.
 
مامۆستا ئارمان سادقی، کە وانەبێژی قوتابخانەی دارەلعلومی محەممەد رەسوڵڵای شاری دێولانیش بوو، لە چەند مانگی رابردوودا بۆ دادگەی تایبەت بە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری هەمەدان بانگ کراوە و بەهۆی پشتیوانییەکانی لە خۆپێشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.
 
مامۆستا ئارمان سادقی رۆژی یەکشەممە بانگ کراوەتە دادگەی تایبەت بە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری هەمەدان و لە سزاکەی ئاگادار کراوەتەوە.
 
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی کوردستان، لە ساڵی رابردووی هەتاویدا لانیکەم 29 مامۆستا و کەسایەتیی ئایینیی سوننە مەزهەب و یارسان لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ورمێ دەستبەسەر کراون، 17 مامۆستای دیکە بانگکراون و 4 کەسیشیان سزایان بەسەردا سەپێنراوە. 
 
ئەو مامۆستایانە بەهۆی هەڵوێستەکانیان یان چالاکییە ئایینی یان مەدەنی و سیاسییەکانیانەوە، دەستگیرکراون یان سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتیاران لە ناوچە دوورەکانەوە سەردانی باڵەکایەتیی دەکەن بۆ بینینی بەفر.

بەفربارینی ئەم ساڵی باڵەکایەتی 10 هێندەی ساڵی رابردووە

رەشەهەوری مانگی رەشەمێ، هێشتا بەفری پێماوە و بەسەر بەرزاییەکانی باڵەکایەتیدا دایدەبارێنێ. وادیارە ئەم ساڵ سپیایی بڕیاریداوە هیچ خاڵێکی رەش بە حەساری سەکرانەوە نەهێڵێت.