دژە تیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

03-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنێکی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە.
دیمەنێکی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند کە ئەمشەو پێنجشەممە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خراوەتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکی کورتدا کە ئەمشەو، 3ی تەممووزی 2025 بڵاویکردەوە، دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد کە کاژێر 9:58ی شەو، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە".
 
راگەیێندراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە و بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
 
رووداو ڤیدیۆی ساتی رووداوەکەی دەستکەوتووە؛ فریاد ئەحمەد هاونیشتمانییەکی هەولێرە و ساتی کەوتنی درۆنەکەی لە کامێرای چاودێرییەوە بۆ رووداو نارد، وەکو لەو دیمەنەی خوارەوەدا دەردەکەوێت.
 
 
لە لایەکی دیکە، لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی فلای ئەربیل بە رووداوی گوت، هیچ گەشتێکی کۆمپانیاکەیان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هەڵنەوەشێندراوەتەوە.
 
ناوچەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانیشی لێیە، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار کراوەتە ئامانجی هێرشی هاوشێوە لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە.
 
تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی ئەمشەو رانەگەیاندووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسیار

فێڵێکی ئەلیکترۆنی لە رێگەی بەکارهێنانی سیمکارت و کیکارت قۆڵی دەیان هاونیشتمانیی بڕیوە

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوونەتە قوربانیی دیاردەیەکی نوێی فێڵی ئەلیکترۆنی. بەبێ ئاگاداریی خۆیان، چەندین کیکارتیان بەناوەوە کراوە و سیمکارتەکانی پێشوو کە بەناویانە، لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ قۆڵبڕین و راکێشانی پارە بەکارهێنراون. ئێستا ئەو هاونیشتمانییانە رووبەڕووی دەیان سکاڵای یاسایی و فەرمانی گرتن بوونەتەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.