جەلال پەرێشان تووشی کۆرۆنا بوو

03-08-2020
سیروان عەباس
نیشانەکردن جەلال پەرێشان ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، جەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
 
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەند رۆژێک پێش ئێستا جەلال پەرێشان نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ دەرکەوتبوو، دوای پشکنین دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە.
 
لەبارەی تەندروستییەوە، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد "دۆخی تەندروستیی مەترسیدار نییە، بەڵام کەمێک تای بەرزە و تەنگەنەفەسییەکی سووکی هەیە، پێویستی بە ئۆکسجینی دەستکردیش نییە".
 
هاوکات جەلال پەرێشان لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک لە بارەی نەخۆشییەکەیەوە نووسیویەتی، "نەخۆشی دیاریی خودای گەورەیە، دەبێت شوکرانەی لەسەر بکەین. دەبێت ئیرادەمان لەسەری بەهێز بێت، لە دۆعای خێر بێبەشمان مەکەن".
 
هونەرمەند، رۆژنامەنووس، کۆمێنتاری وەرزشی و پەرلەمانتار جەلال محەممەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە جەلال پەرێشان، ساڵی 1967 لە کەندێناوە لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزش و دیبلۆمی باڵای لە ژمێریاری تەواوکردووە.
 
جەلال پەرێشان پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بووە و ئێستاش لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارە لە فراکسیۆنی پارتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە