بارانبارین زیانی بە بەشێک لە رێگەکانی زاخۆ گەیاندووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە رێگەی گوندی شەڕانش لە سنووری ئیدارەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک تێكچووە. بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی زاخۆ دەڵێ، تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانن.
 
بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەردەوامی رۆژانی رابردوو، رێگەی گوندی شەڕانش کە ناوچەیەکی گەشتیارییە لە سنووری زاخۆ زیانی بەرکەوتووە. ئەندازیار بەشار مەعاویە، بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی زاخۆ بە رادیۆی رووداو راگەیاند، "بارانی زۆر هەندێک کاریگەری لەسەر رێگە سەرەکییەکان هەبووە، بەڵام تیمەکانمان دەستیان بە چارەسەرکردنی گرفتەکە کردووە و هیچ کێشەیەکی گەورە نامێنێت."
 
بەڕێوەبەری رێگەوبانی زاخۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەم کێشەیە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و گوتی، "بارانبارینی زۆر کاریگەری لەسەر رێگەی شەڕانش دەبێ، ئەوەش بەهۆی سرووشتی ناوچەکە. رێگەکان بەردەوام پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە."
 
بەشار مەعاوی باسی لەوەش کرد، لە چەند ناوچەیەکی دیکەش گرفت دروستبووە و رایگەیاند، "لە ناوچەکانی زرێزە و باتیفاش باران زیانی بە رێگەکان گەیاندووە، بەتایبەت رێگەی باتیفا. هۆکاری سەرەکیش بۆ بوونی ئاوی ژێرزەوی دەگەڕێتەوە کە لە ناوچە شاخاوییەکاندا لە کاتی بارانی زۆردا کاریگەریی خراپ دەخاتە سەر رێگەکان."
 
بەڕێوەبەری نۆژەنکردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی زاخۆ دڵنیایی دا کە تیمەکانیان بەردەوامن لە کارکردن و گوتی، "تیمەکانمان رۆژانە لەسەر کارن بۆ ئەوەی هەموو ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە چاک بکرێنەوە و هاتووچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران پارێزراو بێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

وەزیری کارەبا: زۆرینەی کێڵگەکانی نەوت کارکردنیان راگرتووە و بەرهەمی رۆژانە 65 هەزار بەرمیلە

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێ، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆکیان لە کارەکەی دوورخستەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو نێوەڕاستی ئەم ساڵ تەواوی کارەبای هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاژێری.