دوو تۆن دەرمانی سڕکردن لەنێو بارێکی بلۆک دەستی بەسەردا گیرا

04-05-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
بەشێک لەو دەرمانانەی لەنێو باری بلۆکەکەدا دۆزراونەتەوە
بەشێک لەو دەرمانانەی لەنێو باری بلۆکەکەدا دۆزراونەتەوە
نیشانەکردن دەرمانی سڕکردن باری بلۆک
A+ A-
 
رووداو - سۆران

دەرمانێکی ئێرانی لەژێر بلۆکی بیناسازیدا حەشاردرابوو، کە بارهەڵگرێک لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە بارەکەی هێناوە. ئاسایشی کۆمەڵگەی گومرگی پێی زانیوە و لۆرییەکەی خستووەتە ژێر چاودێری تاوەکو گەیشتووەتە کۆگایەکی کاشیفرۆشی لە هەولێر، دەرکەوتووە چوار کەس بازرگانی دەرمانەکە بوون.
 
سیامەند ئەرگۆشی، بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی ئاسایشی سۆران دەڵێت "دوای زیاتر لە شەو و رۆژێک چاودێریی بەردەوام، چوار تۆمەتبارمان دەستگیرکردن، دووانیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و دووانی دیکەش خەڵکی هەولێرن، ئەم تۆمەتبارانەش لەو کاتەدا دەستگیرکران کە خەریکی دانانی ئەو دەرمانە و گواستنەوەی بوون بۆ کۆگاکانی دەرمان".
 
بارهەڵگرەکە 28 تۆن بلۆک و دوو تۆن دەرمانی بارکردبوو، دەرمانەکە ناوی ئایزۆ فلۆرانە، بۆ سڕکردنی گشتی بەکاردێت، دەبێت لە سی پلەی ژێر سفری سیلیزی هەڵبگیرێت، هێنانی دەرمان دەبێت لەڕێگەی بارهەڵگری ساردکەرەوەوە بێت و 72 کاژێر پێشتر بگاتە بنکەکانی کەرەنتینەی تەندروستیی سنوور بۆ پشکنین.
 
سدیق عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سۆران دەڵێت "داواکارین لە حکومەت، ئامێری تیشک بۆ پشکنینی کاڵا و کەلوپەلە هاوردەکراوەکان دابین بکات، ئەوە ئەم بارە پێی زانرا و دەستی بەسەرداگیرا، کە دەبینن چۆن هەوڵی هێنانی دراوە، کەچی رۆژانە باری کاشی و بەرد و دەیان شتی لەو جۆرە دێت و رەنگە بتوانن قاچاخیی پێوە بکەن".
 
شۆفێری بارهەڵگرەکە خەڵکی سنووری سۆران بووە، ئازادکراوە و ئاسایش دەڵێت، بێتاوانە، چوار تۆمەتبارەکەش لەژێر لێکۆڵینەوەدان، بارهەڵگرەکەش لەبەردەم ئاسایشی سۆران راگیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.