رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە بانگهێشتی فەرمیی ئێران، نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تاران و سەرۆکایەتیی شاندێک دەکات کە لە هەریەکە لە جەعفەر شێخ مستەفا، مستەفا سەید قادر، رێبەر ئەحمەد، فەوزی هەریری و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان پێکدێت.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 05-05-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوه‌ريى شاندێك كه له جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
له‌ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
'ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران بۆ هەرێمی کوردستان زۆر زۆر باشە'
عادل باخەوان، بەڕێوەبەری سەنتەری فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق دەڵێت: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان "زۆر زۆر باشە"، چونکە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاسایش، سەقامگیری، گەشەی ئابوورییەوە سوودی لێ وەردەگرێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، ئەو توێژەرە پێی وایە، "ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران یەکسانە بە ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بەشێکی زۆر لەو ئەکتەرە عێراقییانەی ئێستا بوونەتە هەڕەشەیەکی ستراتیژی لەسەر کیانی هەرێمی کوردستان."
دوایین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، دوو ساڵ و نۆ مانگ لەمەوبەربوو.
سەردانەکە لە کاتێکدایە، سەرەتای هەفتەی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کرد.
رۆژی 22ی مانگی رابردووش لە هەولێر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
'لەبری دووژمنداری، برایەتی و لەبری شەڕ، ئاشتی دەوێت'
محەممەد بەیهان، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، "دەستپێشخەرییەکانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لەپێناوی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، پێم وایە هەوڵی بەهادار و زۆر باشن، چونکە هەر شوێنێک بیرکردنەوە و دیالۆگی لێ نەبێت، تیرۆر و دووژمنداری تێیدا زیاد دەکات. ئێمە لەم جۆرە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییانەی بەڕێز بارزانییەوە تێدەگەین کە ئەو لەبری دووژمنداری، برایەتی دەوێت؛ هەروەها لەبری شەڕ، ئاشتی دەوێت. ئەم هەوڵانەی بەڕێز بارزانی کە بناخەکەیان ئاشتییە، لەو باوەڕەدام خۆشەویستیی تەواوی ئەو خەڵکانە بەدەستدەهێنێت کە لە ناوچەکەدا دەژین."
نێچیرڤان بارزانی، ئەو سەرۆکەی لە نێوخۆدا هاوپەیمان و ئۆپۆزیسیۆن و لەدەرەوەش تەبا و ناتەبا، گەواهی لەسەر رۆڵی لە بەرقەرارکردنی ئاشتەواییدا دەدەن، لەم سەردانەیدا لە نزیکەوە نیگەرانییە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسانی تاران دەگەیێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ