رووداو-هەولێر
قایمقامی قەزای ناوەنی هەولێر دەڵێ، ئاگرەکەی بازاڕی سێبیران بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوە و دڵنیایی ئەوەش دەدات کە هیچ مەترسییەک لەسەر ئەوە نەماوە جارێکی دیکە ئاگرەکە تەشەنە بکاتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کەلوپەل لە کۆگاکانی بازاڕەکە جاروبار ئاگرەکە دووبارە دەبووەوە، لەڕاستیدا لە کاژێر 5ی بەرەبەیانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرابوو، بەڵام لە چەند شوێنێک ئاگرەکە جارێکی دیکە تەشەنەی سەندەوە، ئێستاش ئاگرەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوە، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لەسەر ئەوە نییە ئاگرەکە تەشەنە بکات یاخود زیاتر بکات".
نەبەز عەبدولحەمید، دەڵێت: "هەر لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکە شەوی رابردوو، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، رێگری کرا لەوەی تەشەنە بسەنێت، ئەگەر ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی هەموو تیمەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی، پارک، باخچەکان و ئاوی هەولێر و هەموو فەرمانگەکان نەبووایە، ئاگرەکە تەشەنەی دەسەند و زیان بە نزیکەی 3 هەزار دووکانی نێو بازاڕی قەیسەری هەولێر دەگەیشت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ