بەڤیدیۆ؛ لە هەولێر پۆلیسێک رێگری لە گەنجێک دەکات خۆی بکوژێت

17-09-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
 ئەو گەنجەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پۆلیس رزگاری لێکردووە
ئەو گەنجەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پۆلیس رزگاری لێکردووە
نیشانەکردن هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێک ئەمڕۆ هەوڵیدا لەبەردەم قەڵای هەولێر بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسێکەوە رزگار کرا.
 
هاونیشتمانییەک بەناوی گۆران ئەحمەد، کە لە خانەقینەوە هاتووەتە هەولێر و لەکاتی رووداوەکەدا لە یەکێک لە رێستۆرانتەکانی بەردەم قەڵای هەولێر خەریکی خواردنی ژەمی نیوەڕۆ بووە، ڤیدیۆی رووداوەکەی تۆمارکردووە و بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی نارد.
 
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت؛ پیاوێکی گەنج، بە دەمانچە هەوڵی خۆکوشتن دەدات، دەمانچەکەی لەسەر سەری خۆی راگرتووە و هەڕەشەی خۆکوشتن دەکات، لە دەوروبەرییەوە دەنگی چەند هاونیشتمانییەک دێت، تکای لێدەکەن و هاوار دەکەن، ئەگەر خۆی نەکوژێت، چی دەوێت بۆی دەکەن، یەکێک دەڵێ "پەنجەت لابدە، وامەکە"، یەکێکی دیکە دەڵێ ''بەس وامەکە، هەموو شتێکت بۆ دەکەین، بەڵێنت پێدەدەین."
 
هەوڵی خۆکوشتنی ئەو هاووڵاتییە، بە گوتەی گۆران ئەحمەد ماوەی سێ تاوەکو پێنج خولەکی خایاندووە.
 
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کەسێک لێی نزیک دەبێتەوە تاوەکو دەمانچەکەی لە دەستی بسەنێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، دوای 9 چرکە، پۆلیسێک لەناکاو لە پشتییەوە دەمانچەکە لە دەستی دەردەهێنێت و خەڵک لە خۆشیدا هاوار دەکەن "ئافەریم" و "عەفیە فەرید." دواتر دەیخەنە سەر زەوی و بە چەند هاونیشتمانی و پۆلیسێکەوە دۆخەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن