Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. وێنە: فەیسبووکی زانکۆکە.

دیمەنێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. وێنە: فەیسبووکی زانکۆکە.

کوردستان05-12-2024

پۆلیسی سلێمانی: شەڕ لە نێوان دوو خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی روویدا و دوو کەس بریندار بوون

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین05-12-2024

بابەتی پەیوەندیدار

دووەم حاجیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
کوردستان03-06-2026

دووەم حاجیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابی قەدەخەیە
کوردستان02-06-2026

وەزارەتی پەروەردە بۆ رووداو: بڵاوکردنەوەی نمرەی قوتابی قەدەخەیە

عەزیز ئەحمەد: کێشەی کارەبا بەهۆی کەمیی گازەوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێ
کوردستان02-06-2026

عەزیز ئەحمەد: کێشەی کارەبا بەهۆی کەمیی گازەوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەڕ لە نێوان خوێندکارێک و برای خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی روویداوە و دوو کەس بریندار بوون. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکیش دەڵێت، "ئەو دوو قوتابییە دەدرێن بە لیژنەی جڵەوگیری و رێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 05ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شەڕ لە نێوان خوێندکارێک و برای خوێندکارێکی دیکە روویدا بەهۆیەوە هەردووکیان بریندار بوون، بەڵام تەندروستییان جێگیرە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، شەڕەکە لە بەردەم پرسگەی زانکۆکە روویداوە و چەکیان بەکارنەهێناوە. "تاوەکو ئێستا هۆکاری شەڕەکە دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
 
هاوکات بەختیار عوبێد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە رووداوی گوت، "ئەو شەڕە لە نێوان دوو خوێندکار روویداوە، بەڵام ئێمە بە کاری خۆمان هەڵدەستین، رێکاری کارگێریان بەرامبەر دەگرینەبەر و رادەستی لیژنەی جڵەوگیری زانکۆیان دەکەین."
 
هەر وەک لە گرتە ڤیدۆییەکاندا دەردەکەوێت، دوو قوتابی بە ئاسن هێرشدەکەنە سەر یەکدی، چەند کەسێکی دیکەش دەردەکەون کە شەڕدەکەن لەگەڵیان.
 
بەختیار عوبێد دەڵێت: "لە دەرەوەی زانکۆ پەیوەندییان بە هاوڕێکانیانەوە کردووە ئەوانیش چوونەتە نێو شەڕەکە."
 
شایەتحاڵێک کە خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە، لەبارەی شەڕەکەوە بە پەیامنێری رووداوی گوت، ''شەڕەکە کاژێر 11:45 خولەک دەستیپێکرد، دواتر تەلەفۆنێکمان بۆ هات کە برادەرێکی خۆمان بە سەختی لە شەڕەکەدا بریندار بووە.''
 
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوە کرد، ''ئەو شەش کەسەی لە دەرەوەی زانکۆوە هاتن، خوێندکار نەبوون، بەڵکو برادەری یەکێک لە خوێندکارەکان بوون و هاتنە ژوورەوە و ئاڵۆزییان دروست کرد.''
 
وەک ئەو شایەتحاڵە دەڵێت، ئەو کەسانەی چوونەتە نێو حەوشەی زانکۆوە، ''چەکوش، چەقۆ، ئاسن و داریان پێبوو و هێرشیانکردە سەر خوێندکاران، ئەوانیش بە دەستی بەتاڵەوە بەرگرییان لە خۆیان کرد.''

 

 

سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین05-12-2024