مەلا محەممەد شەڵماشی کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ 

مەلا محەممەد شەڵماشی، نووسەر، کەسایەتی و زانای ئایینیی کورد لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 
 
مەلا محەممەدی شەڵماشی لە رێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەنێوبانگەکەی ڤیکتۆر هیگۆ بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد، هەروەها پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە.
 
رووداو چوار بەرنامەی پەنجەمۆری لەگەڵ ئەو زانا و کەسایەتییە تۆمارکردووە. لێرەوە بیانبینن
 
بەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆر
 
بەشی دووەمی بەرنامەی پەنجەمۆر
 
بەشی سێیەمی بەرنامەی پەنجەمۆر
 
بەشی چوارەمی بەرنامەی پەنجەمۆر
 
بەشێک لە بەرهەم و کتێبەکانی مەلا محەممەدی شەڵماشی: 
 
- وتاری رەمەزان
- کۆڕی ئامۆژگاری
- شەرحی سەبعەی موعەلەقە
- دیمەنی مەرگ
-خەرمان لۆغە
- سەوزە و میوەی شیفا بەخش
- رۆمانی بێنەوایان (وەرگێڕان)
- هەگبەی شەڵماشی
ــ  داستانەکانی قورئان
- با سەر لە نوێ پێغەمبەر بناسین