مەلا محەممەدی شەڵماشی - بەشی دووەم

16 April 2022
مەلا محەممەدی شەڵماشی - بەشی دووەم

مەلا محەممەدی شەڵماشی جگە لەوەی مەلایەکی ئاینییە، کەسایەتییەکی فەرهەنگیشە، ئەو لەڕێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەناو بانگەکەی "ڤیکتۆر هیگۆ" بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد، بۆیە شتێکی نامۆ نییە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە. 

لەم بەشەی بەرنامەکەدا بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێشی خۆی و مامۆستا هێمن دەگێڕێتەوە کە بەڕێکەوت لە بەغدا دەبن. ژنەکەی خاڵە شیهاب سەردانی ئەندامانی حیزبی دیموکرات دەکات کە مامۆستا هێمنیشیان لەگەڵدا دەبێت، بەدەم گریانەوە داوا لە کەریمی حیسامی کە پەیوەندی لەگەڵ سەفارەتی سۆڤیێەت باش دەبێت، دەکات هەوڵ بدەن خاڵە شیهاب لە پەتی سێدارە رزگار بکەن کە مامۆستا هێمن ئەو دیمەنە پڕ تراژدیایە دەبینێت، شیعرە بەناوبانگەی خۆی بۆ ئەو ژنە دەنووسێت و ئاوا دەستپێدەکات:

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
 
مەلا محەممەدی شەڵماشی لە درێژەی بەرنامەکەدا شایەتی لەسەر چەندین بابەتی دیکە مێژوویی دەدات:

- بۆچی لە کۆتایی شەستەکاندا روو لە باشووری کوردستان دەکات و ناگەڕێتەوە بۆ سەردەشت؟
- باسی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ژەنەڕاڵ بارزانی، دکتۆر قاسملۆ و مامۆستا هێمن و هەژار دەکات؟
- بۆچی هەژاری پێ زانایە، بەڵام لە چێشتی میچێورەکەی ناڕازییە؟
- بۆچی رەخنە لە بیرەوەرییەکانی کەریمی حیسامی دەگرێت؟ 
- هێمن بە دەرکردنی گۆڤاری سروە، هێندەی ئەو هەموو ساڵەی لەناو دیموکراتدا بوو، خزمەتی کرد!
- تەریقەتی قادری و نەقشبەندی کامیان خزمەتی زیاتری بە کورد کردووە؟
- بۆچی مەولەوی لە نالی پێ شاعیرترە؟
- شێخ رەزا نەبوایە، کەلێنێک لە ئەدەبیاتی کوردیدا دەبوو؟ 

ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە شایەتیان لەسەر دەدرێت.