مەلا محەممەدی شەڵماشی - بەشی چوارەم

30 April 2022
مەلا محەممەدی شەڵماشی - بەشی چوارەم
مەلا محەممەدی شەڵماشی جگە لەوەی مەلایە، کەسایەتییەکی کولتووریشە، ئەو لەڕێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەناوبانگەکەی ڤیکتۆر هیگۆ بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد، بۆیە شتێکی نامۆ نییە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە.
لەم بەشەی بەرنامەکەدا باسی ئاین و کۆمەڵگە دەکات، لەسەر کتێبی رشتەی مرواری قسەدەکات و بە کتێبێکی گرنگ وەسفی دەکات. مامۆستا ماوەیەکی زۆرە لە ئەوروپا دەژی، بەچی ئەوروپییەکان سەرسامە؟
باسی کەسایەتی ئاینی گەورەی کورد مەلا عەبدوڵڵای بێتووشی دەکات، هەروەها باسی مامۆستا مەسعود محەممەد دەکات. دەربارەی سیستمی پاشایەتی لە ئێران قسە دەکات و لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێستا بەرارودیان دەکات. لەسەر هەردوو کەسایەتی ئایینی کورد کاک ئەحمەدی موفتی زادە و شێخ عیزەدینی حوسێنی قسە دەکات. وەڵامی مامۆستا لەسەر داواکردنی ئێران بۆ گەڕانەوەی بۆ سەردەشت چی بووە؟ بۆچی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە ساڵی 1988 دستگیردەکرێت.