رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تەرمی ئەو شوانەیان دۆزیوەتەوە کە رۆژی 17-12-2021 لە هەولێر لافاو بردبووی، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 06-01-2022 تەرمی هاووڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە".
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە هەولێر لافاو دروستبوو، بههۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوکات تەرمی 10 کەسیان دۆزرانەوە و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون، یەکێکیان شوانێک بوو بە ناوی (ئومێد) و ئەوی دیکەشیان منداڵێک بوو بە ناوی (دانەر نەبەز)، ئەمڕۆ پێنجشەممە 06-01-2022 تەرمی شوانەکە دۆزرایەوە.

ئەو کەسانەی تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە دوو کرێکار بوون و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە. هاونیشتمانییەک رایگەیاند، دوای بینینی تەرمەکە، پەیوەندییان بە ئاسایشەوە کردووە.
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، تەرمی شوانەکە هەندێک لە پشتی بەدەرەوە بووە. یەکێک لەو کرێکارانە کە تەرمەکەیان بینیوە گوتی، "هەندێک لە پشتی دیاربوو، تەماشام کرد شوانەکەیە، تەلەفۆنمان بۆ ئاسایش کرد و هاتن بردیان.. ئێمە هاتبووین لێرە بۆ پارچە ئاسن دەگەڕاین". تەرمی ئومێدیش رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ