دانیشتووانی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەهۆی مەترسیی شەڕ، بە کاروان گەڕەکەکانیان جێدەهێڵن.
دوای بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان، لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای سووریای عەرەبی، سوپاکە داوای چۆڵکردنی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی کرد.
بەگوێرەی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سوپای سووریای عەرەبی بە چەکی قورس لەنێویاندا بە تانک هێرشدەکەنە سەر گەڕەکە کوردییەکان.
لە وێنەکان دەردەکەوێت، کوردانی ئەو گەڕەکانە، بە گەورە و بچووکەوە ناوچەکە جێدەهێڵن و ئاژەڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووری 7 کەس کوژراون و 52ـی دیکەش بریندار بوون، تەندروستیی حەلەبیش دەڵێت، هەسەدە 4 کەسی کوشتووە و 18ـی دیکەی بریندارکردووە.