رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، 'بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە' گرفتی پچڕانی کارەبا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروستبووە.
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی کارەبا دەڵێت، |بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو؛ بە شێوەکی کاتی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت."
بەپێی راگەیێندراوەکە، تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن، لە چەند کاژێری داهاتوودا گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ