حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرانی بەرپرسێکیان لە هەولێر رادەگەیێنێت

07-08-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن حیزبی دیموکراتی کوردستان مووسا باباخانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حیزبی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندییان لە هەولێر "تیرۆرکراوە". 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان - حدک، ئەو ئەندامە ناوی مووسا باباخانی بووە و رۆژی پێنجشەممە لەلایەن دوو کەسی "سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە رفێندراوە"، بەیانیی ئەمڕۆ شەممەش، تەرمەکەی لە هۆتێلێکدا لە هەولێر دۆزراوەتەوە. تاوەکو ئێستاش ئێران هیچی لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە.
 
لە راگەیێندراوەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، جەستەی مووسا باباخانی شوێنەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوەدیار بووە و لە ژوورێکی هۆتێل (گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە.
 
لەبارەی ناسنامەیەوە، حدک ئاشکرای کردووە کە ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکە خەڵکی کرماشان بووە، لە ساڵی 1981 لەدایکبووە، لە ساڵی 1999ـەوە پەیوەندی بە ریزەکانی حیزبەکەوە کردووە.
 
ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی مووسا باباخانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ئەمڕۆ شەممە 7ی ئابی 2021 لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل (گوڵی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لەناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵات بە ناوی (موسا بابەخانی)." 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردووە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، ئەنجامەکەی رادەگەیێندرێت.
 
لە کۆنگری 17ـی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا، مووسا باباخانی بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکە هەڵبژێردراوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.