کۆنفرانسی هەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە حەسەکە بەڕێوەدەچێت

08-08-2025
سۆران حوسێن
وێنەیەکی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە
وێنەیەکی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆنفرانسی یەکڕیزی و هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و تێیدا گوتار و هەڵوێستی حەوت پێکهاتەی ناوچەکە پێشکێش دەکرێت.
 
کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ هەینی 08ـی ئاب لە ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە دەستیپێکرد و تێیدا نوێنەرانی کورد، عەرەب، دروز، سوریان، ئەرمەن، تورکمان و عەلەوییەکان بەشدارن.
 
لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) و ئەنجوومەنی ژنانی هەرێمەکە بەشداری دەکەن.
 
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسەکە رایگەیاند، "دەنگی پێکهاتەکان بەردی بناغەی هەر چارەسەرێکی سیاسیی راستەقینەیە لە سووریادا."
 
هەروەها گوتی، ناتوانرێت سووریایەکی نوێ بنیاد بنرێت بەبێ داننان بە مافی هەموو پێکهاتەیەک و زامنکردنی بەشداریی کاریگەریان لە داڕشتنەوەی داهاتوودا.

 

 
هەر لە کۆنفرانسەکەدا، پێکهاتەکانی عەرەب، کورد، سوریانی، ئەرمەنی، تورکمان، دروزی و عەلەوییەکان گوتار پێشکێش دەکەن.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند: "کۆنفرانسەکە کۆتایی رێگەکە نییە، بەڵکو وێستگەیەکی دامەزرێنەرە بۆ رێڕەوێکی فراوانتر کە لە ئیرادەی گەلانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئاڕاستەی داڕشتنەوەی دەوڵەتی سووریا دەکات لەسەر بنەمای دادپەروەرانە، کە پشت بە یەکسانی لە هاووڵاتیبوون، ناسنامەیەکی گشتگیر و دوور لە پەراوێزخستن و دەسەڵاتێکی هاوسەنگ لە ماف و ئەرکەکاندا دەبەستێت کە لێپرسینەوەی لێبکرێت."
 
گوتیشی، "چاوەڕوانین کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی پێشکەوتوو بێت بەرەو سووریایەکی نوێ کە بۆ هەموو رۆڵەکانی بێت بەبێ جیاوازی و دوای سەردەمێکی درێژ لە ستەمکاری و ئینکاریکردن، مانا رەوشتییەکەی بۆ سیاسەت بگەڕێنێتەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە