پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان لە ئاکرێ کوژرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە گوندی کوچینە حەسەن لە نزیک سەنتەری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، تەقە لە هاونیشتمانییەک کرا و گیانی لە دەستدا.
 
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە. دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کوژراو و تۆمەتبار دووژمندار بوون".
 
قایمقامی ئاکرێ باسی چۆنیەتی رووداوەکەی کرد و گوتی:  "تۆمەتبار چووەتە ماڵی کوژراوەکە و تەقەی لێکردووە و هەڵاتووە".
 
سەبارەت بە چارەنووسی تۆمەتبارەکە، دلاوەر بۆزۆ گوتی، تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام ناسنامەی بۆ هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا بووە.
 
تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە و پۆلیسی ئاکرێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەبەردەم چێشتخانەکەی کانی با. وێنە: رووداو

خاوەن چێشتخانەیەک لە سلێمانی: پۆلیسی هاتووچۆی شارەکە رێی کاسبیی لێگرتووین

خاوەن چێشتخانەیەک لە گەڕەکی ' کانی با'ی سلێمانی دەڵێت، پۆلیسی هاتووچۆ هەفتەیەکە ناهێڵێت هیچ ئۆتۆمبێلێک لەو شەقامەی نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش بوەستێندرێت، "بەو هۆیەوە کڕیارمان کەم بووە و دووەم هەفتەیە زەرەر دەکەم." هاتووچۆیش دەڵێت، "شەقامەکەیان خنکاندووە و جووڵە تێیدا دەوەستێت."