رووداو- هەولێر
لەمڕۆەوە پۆرتاڵی رووداو رێكلام بۆ لایەنە سیاسییەکان و كاندیدەكان دەستپێدەكات، هەر رێكلامێكیش رۆژانە زیاتر لە 100 هەزار كەس دەیبینێ.
پۆرتاڵی رووداو، لە ماڵپەری سۆرانی، كورمانجی و ئینگلیزی پێكدێت، كە رۆژانە تەنها ماڵپەرەكان زیاتر لە 100 هەزار سەردانكەریان هەیە، ئەمە جگە لە خزمەتگوزارییەكانی دیكە و ئەپەكان و ناردنی نامە و ئیمەیل بۆ سەدان هەزار بەشداربوو.
پەیجەكانیشمان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و تویتەر تاوەکو ئێستا نزیكەی 850 هەزار لایك و فۆڵۆوەریان هەیە.
زیاتر لە 100 هەزار كەس ئەپەكانی رووداوی لە ئەندرۆید، IOS و ویندۆز داونلۆد كردووە.
هەروەها نزیكەی 5 هەزار كەس بەشدارە لە خزمەتگوزاری رۆژانەی ئیمەیڵی نیوز لێتەری پۆرتاڵی رووداو.
هەر لە پۆرتاڵی رووداو، بە سیستەمی بانەر، رێكلامەكانتان دادەنرێت و بەشداربووش لە هەرشوێنێك بێ، لە رێگەی ئەكاونتێكی تایبەتەوە دەزانێت چەند كەس رێكلامەكەی بینیوە.
بۆ زانیاری لهسهر چۆنیهتی رێكلام كردن له پۆرتاڵی رووداو سهردانی ئهم لینكه بكه
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ