رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوئاهەنگییەکان کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 09-04-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە، بەتایبەت لەم قۆناخە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان".
مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ