کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

کوردستان

لە رۆژئاوای کوردستان بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان

هەوراز حوسێن

هەوراز حوسێن

09-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوراز حوسێن
هەوراز حوسێن09-10-2022

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران
کوردستان25-11-2026

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین
کوردستان25-11-2026

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی رمێلان و "هێرشەکە شکستی هێناوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشەکە بە مووشەکی 107 ملـلیم کراوە و هیچ زیانێکی بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانیان (کوژراو یان بریندار) نەبووە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێرشەکە کاژێر 10:12 خوولەکی شەوی رابردوو بووە، جگە لەوەی زیانی گیانی نەبووە، هیچ زیانێکیش بە بنکە و جبەخانەکانیان نەگەیشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فەرماندەییەکە، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە.
 
ئەم هێرشە مووشەکییە دوای ئەوە دێت، هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە باکووری سووریا دوو سەرکردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشتووە.
 
هێرشەکان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و  سووریا لە دوو مانگی رابردوودا
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 19ی ئەیلوولی 2022 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "رۆژی 18ی ئەیلوول، نزیکەی کاژێر 7:05ی ئێوارە بە کاتی سووریا [هەمان کاتی هەولێر] هێرشێکی مووشەکی بۆسەر بنکەی گوندی سەوز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا شکستیهێنا لەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان یانیش کەرەستەی سەربازی بپێکێت."
 
بنکەی گوندی سەوزی ئەمریکا دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سووریا. ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەدایە و سوپای ئەمریکاشی تێدایە.
 
لەبارەی جۆری مووشەکەکانی هێرشەکەی 18ی ئەیلوول، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا گوتی، هێرشەکە بە سێ مووشەکی 107 میلـلیمی ئەنجامدراوە؛ باس لەوەش دەکات مووشەکی چوارەم بە دووریی 5 کیلۆمەتر لە شوێنی هاوێشتنیەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە دۆزراوەتەوە.
 
16ی ئەیلوولیش هەمان بنکەی هێزەکانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج. پێشتریش هێرشی لەو جۆرە کراونەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا؛ رۆژی 24ی ئاب دوو بنکەی سوپای ئەمریکا کرانە ئامانج؛ لەو هێرشەدا کێڵگەی گازی کۆنیکۆ و گوندی سەوز لە سنووری دێرەزوور مووشەکباران کران و سێ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
 
لە وەڵامی ئەوەشدا رۆژی 25ی ئابی 2022 سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە لە باکووری رۆژئاوای سووریا بە هێلیکۆپتەری ئەپاچی، فڕۆکەی جەنگیی AC-130 و تۆپهاوێژی M777 هێرشیان کردە سەر هێزەکانی نزیک لە ئێران و لە ئەنجامدا 4 چەکدار کوژران و 7 مووشەکهاوێژیش تێکشکێندران.
 
ئەو کاتە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا هۆشداریی دا لەوەی "هەر گرووپێک کە هێرش دەکاتە سەر سەربازانمان، پارێزبەندیی نابێت" و گوتی کە "هەموو رێکارێکی پێویست" بۆ بەرگریکردن لە هاووڵاتییەکانیان دەگرنەبەر.
 

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
کوردستان25-11-2026

ئەندازیارێک لە بۆکان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران
کوردستان25-11-2026

لە عەفرین زیاتر لە 100 داری زەیتوونی ماڵباتێکی کورد بڕدران

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین
کوردستان25-11-2026

نووسینگەی عەلی زەیدی: بڕیارمان عێراقییە و رەوایەتی لە هیچ لایەنێکی دەرەکی وەرناگرین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە