رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەشێکی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیای گرتووەتەوە. کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەفر ببارێ.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی تورکیا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 9-12-2025، پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، سێرت، وان و شرنەخی باکووری کوردستان ئەو پارێزگایانەن کە پێشبینیی بارینی بەفرێکی چڕیان لێدەکرێت و لە کاژێرەکانی بەیانی و شەودا پێشبینیی تەمومژ دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، مەڵەتی، ئێلیهـ،ئامەد و دیلۆکی باکووری کوردستانیش کەشوهەوا پەڵەهەور و هەوری تەواو بێت و بەگشتی لە تەواوی ناوچەکە باران و تاوەبارانی پچڕپچڕ ببارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی تورکیا، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی تورکیا پێشبینیی بارانبارین دەکرێت. خێرایی با لە رۆژئاوای مەڕمەڕە و کەناراوەکانی ئیجە دەگاتە 75 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و بەشێوەی زریان کاریگەر دەبێت.
پلەی گەرما لە ناوچەکانی نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی دەریای رەش سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت.
داوا لە هاووڵاتییان کراوە بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو وریابن و رێوشوێن بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ