مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا، مووچەی مانگی یەکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بۆ هەولێر نێردراوە. 
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاند، هەموو رێکارەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاوبکرێتەوە و لە ماوەی سێ رۆژدا دابەشبکرێت.
 
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەمە رایگەیاند، چاوەڕێی گەیشتنی پارەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، سەرجەم رێکارە ئیداری و ژمێریارییەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و "چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەین بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین."
 
دوایین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە 29ی کانوونی یەکەمی 2025 دابەشکرا، کە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2025 بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە؛ "بەغدا چاوەڕێی کورد ناکات"

بڕیارە سبەی چوارشەممە، 12-02-2026، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بچێتە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، یەکلایی کردنەوەی بەربژێرێکی کوردە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.