کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی ڤیزا بە هاونیشتمانیانی باشووری كوردستان قورستر دەكات

10-03-2016
محەممەد عزەدین
.....
.....
نیشانەکردن ڤیزا کونسوڵخانەی تورکیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی ڤیزای لە باشووری كوردستان قورستر دەكات و كونسوڵی ئەو وڵاتەش رایدەگەیێنێت "دەمانەوێت رێگریی لە کۆچبەران بكەین".

هەوڵەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا، كونسوڵخانەی تورکیاش لە هەولێر، تووندکردنی رێکارەکانی پێدانی ڤیزای بە هاونیشتیمانیانی باشووری کوردستان بۆ ئەو مەبەستە گەڕاندەوە.

محەمەد ئاکیڤ، كونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند "تووندکردنی رێکارەکانی پێدانی ڤیزا، بەشێک لە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەڵكێکی زۆر لێرە ڤیزای تورکیا وەردەگرێت و دواتر لەڕێگەی تورکیاوە دەچێتە ئەوووپا بە شێوەیەکی نا یاسایی".

بەپێی ئامارەكان ساڵی 2015 زیاتر لە ملیۆنێك عێراقیی لەڕێگەی وەرگرتنی ڤیزای تورکیاوە چوونەتە تورکیا، لە ناو ئەو ژمارەیەش 160 هەزار کەس دوای بەسەرچوونی ڤیزاکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی لە تورکیا ماونەتەوە، جگە لەوەش 90 هەزار کەس بەشێوەی نایاسایی چوونەتە ئەوروپا.

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای ساڵی 2016ـەوە نزیکە چوار هەزار هاونیشتیمانی لە باشووری کوردستانەوە بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا نزیکە 400 هاونیشتیمانی گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکیشیان بێسەروشوێنن.

هاتنی چەند کەشتییەکی ناتۆ بۆ دەریای ئیجە و قایمكردنی سنوورەكانی نێوان تورکیا و ئەوروپا لەلایەن ئەنقەرەوە، وایکردوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، کۆچکردن لە باشووری کوردستانیشەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کەم بكات.

ئەنقەرە و ئەسینا رێککەوتوون لەسەر ناردنەوەی بەشێک لە کۆچبەرانی ناو خاکی یۆنان بۆ تورکیا لەڕێگەی وشکانییەوە، بە ناردنەوەی چەند پاسێکی پەنابەرانیش رێکەوتنەکە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە