کونسوڵخانەی تورکیا بووە پاڵەوانی خولی دیپلۆماتکاران

05-06-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن خولی دیپلۆماتکاران کونسوڵخانەی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دووەمین خولی تۆپی پێی دیپلۆماتکاران لە هەولێر کۆتایی هات و تیپی کونسوڵخانەی تورکیا بە لێدانی یەکلاییکەرەوە، لە تیپی کونسوڵخانەی ئوردنی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە. 
 
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بوو.
 
سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەر لە یارییەکە، لە وتەیەکدا گوتی، مەبەست لە خولەکە بردنەوە و دۆڕان نییە، بەڵکو دروستکردنی کەشێکی لەبارە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بۆ دیپلۆماتکاران.
 
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، تیپی کونسوڵخانەکانی تورکیا و ئوردن بەیەکگەیشتن و یارییەکە بەیەکسانبوون 3 - 3 گۆڵ کۆتایی هات، لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا، کونسوڵخانەی تورکیا یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک نەریتێکی ساڵانە، خولی تۆپی پێی دیپلۆماتکاران بۆ دیپلۆماتکاران و ستافی کونسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
 
لە خولی ئەمساڵی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماتکاراندا، 15 تیپ بەشدارییانکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە