نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا: دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی

10-09-2021
کۆشش بێستانسووری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن، "فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە" و دەڵێت، کاروبارەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
 
لە راگەیێندراوی نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفادا هاتووە، "لە چەند میدیایەكی كوردی و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چواردەوری مەكتەبەكەی كاك (فارووقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێندرێت".
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لێرەوە رایدەگەیێنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستییەوە و بە شێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوەدەچێت، ئەو كێشە و ململانێیانەی كە روودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت".
 
نووسینگەی فارووقی مەلا مستەفا دەڵێت، "بە هەموو لایەكی رادەگەیێنین ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسییەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی، دووریشین لە كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە لە كاروباری حیزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین".
 
رۆژی پێنجشەممە 09-09-2021، هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی هەڵیانکوتایە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان و گرووپی کۆمپانیاکانی فارووق.
 
کارمەندێکی کارگەی گاسن کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ پێنجشەممە نزیکەی 25 ئۆتۆمبێل بە چەکی سووک و مامناوەندەوە چوونەتە سەر کارگەکە، "هەموو کارمەند و بەڕێوەبەرەکانیان دەستبەسەر کردووە و بۆ ماوەی کاژێر و نیوێک ماونەتەوە".
 
ئەو کارمەندە باسی لەوەش کرد، کاتێک هێزەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر کارگەکە لە پاسەوانەکانیان داوە. باسیشی لەوە کرد کە هێزەکان پێیان گوتوون، "لێرە مەشق بە هێزی نایاسایی کراوە".
 
هاوکات سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتاوەتە سەر فارووق هۆڵدینگ و "کەسێکی سەر بە فارووق هۆڵدینگیان دەستگیرکردووە، دەستیشیان بەسەر چەند هارد دیسک و کامێرا و میمۆرییەکدا گرتووە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ

سزاکەی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت؛ کەی ئازاد دەکرێ؟

بەگوێرەی ئەو سزایەی دراوە، دەبێ شاسوار عەبدولواحید سەرەتای مانگی داهاتوو ئازاد بکرێ. دادوەرێکی ئاگادار باس لە رێکارەکانی ئازادکردن یان هێشتنەوەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە زیندان دەکات.