رووداو دیجیتاڵ
30 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی هاتنە خوارەوە و چەکەکانیان سووتاند. لە گوتارێکدا رایانگەیاند: به ئیرادهی ئازادی خۆمان، چهكهكهمان لهنێو دهبهین.
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە و نەدیم سەڤەن، کادیری پێشکەوتووی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
لە راگەیێندراوی چەکداناندا رایانگەیاند: داوا لەوانە دەکەین کە بەرپرسن لە ئێش و ئازاری گهلهكهمان، رێز له مافه رهواکانمان بگرن و پشتیوانیی پرۆسهی ئاشتی بکەن.
لەکاتی هاتنەخوارەوەی گەریلاکان لە ئەشکەوتەکە،
بەسێ هۆزات سەرکردایەتیی 29 ئەندامی پەکەکەی کرد و یەکەم کەس چەکەکەی هەڵدایە نێو ئاگرەوە.
لەدوای سووتاندنی چەکەکانیا، وەکو بەشێک لە رێوڕەسمەکە، گەریلا و ئەندامانی پەکەکە گەڕانەوە نێو ئەشکەوتی جەسانە.