رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلای پەکەکە بەڕێوەچوو، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو.
رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ 11ـی تەمموز لە ئەشکەوتی جاسەنە، لە سنووری ناحیەی سوورداش لە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، کاژێر 11:25 دەستیپێکرد و 11:45 کۆتایی هات.
لەنێو گرووپەکەدا کە خۆیان ناو نابوو "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، نەدیم سەڤەن، تێکۆشین ئۆزان و تەکین مووش لە بەرپرسانی باڵای کەجەکە ئامادە بوون.
ئەو گرووپەی چەکەکانیان سووتاند 30ـی گەریلابوون، 15 ژن و 15 پیاو بوون. لە رێوڕەسمەکەدا بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە گوتارێکی پێشکێش کرد.
هاوسەرۆکی کەجەکە گوتی، "ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی، كه له کاتی جیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد، عەبدوڵلا ئۆجەلان كه له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی رێکەوتی 19-06-2025 بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ـی شوباتی 2025 بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی رێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیاره‌كانی 12ـەیەمین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له رۆژانی 5- ئایاردا ئه‌نجامی دا".
هۆزات گوتی: "وه‌ك نیازپاكی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چه‌كه‌كه‌مان له‌نێو ده‌به‌ین".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی کەجەکە گوتی: "بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. داوا له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن".
هاوسەرۆکی کەجەکە گوتی، "تاوەکو ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دوایشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت".
بەسێ هۆزات پەیامێکی ئاراستەی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران کرد و گوتی: "به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان تێبگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌ماندا بن.
بەسێ هۆزات داوایەکی دیکەشی هەبوو و گوتی، "داوا ده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی پرسی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن".
بەسێ هۆزات کێیە؟
- ناوی راستەقینەی هۆلیا دۆرانە
- ساڵی 1978 لە دێرسیم لە دایکبووە
- خێزانەکەی سەر بە ئایینزای عەلەوین
- ساڵی 1994چووەتە ریزەکانی پەکەکە
- لەلایەن تورکیا و ئەمریکاوە داواکراوە
- 2013 بە هاوسەرۆکی (کەجەکە) هەڵبژێردرا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ