رووداو دیجیتاڵ
دوای رێوڕەسمی چەکدانان، ئەو گرووپەی پەکەکە ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی چەکیان دانا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دوای رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلا کە خۆیان ناوناوە "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، راگەیێندراوێک بە ناوی ئەوانەوە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، "بە ئامانجی ئەوەی پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانکاریی دیموکراتییانە بەخێرایی پێشبکەوێت، گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دامەزرا".
سەرەتای راگەیێندراوەکە بەو شێوەیە نووسراوە، کە پێشکێشی ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە کرابێت و تێیدا هاتووە: "پێش هەموو شتێک، لەبەر ئەوەی ئێوە شایەتحاڵی ئەم چالاکییە مێژوویی و دیموکراتییەی ئێمەن، سڵاو و رێز؛ حورمەتتان پێشکێش دەکەین".
گەریلاکان دەڵێن: "دژی هێرشەکانی لەنێوبردن کە لەدژی بوونی گەلی کورد دەکران، ئێمە وەک گرووپێکی ژنان و پیاوانی کورد لە کات و ناوچەی جیاوازەوە چەکمان هەڵگرت و وەک شەڕڤانانی ئازادی چووینە نێو ریزەکانی پەکەکەوە. ئێمە لێرە ئامادەین، ئەمە وەڵامدانەوەیەکە بۆ بانگەوازەکەی رۆژی 19ی حوزەیرانی 2025ی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، گرووپەکە ئاماژە بەوە دەکەن: "هاتنمان لەسەر بنەمای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتییە لەلایەن رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە، کە لە رۆژی 27ی شوباتی 2025 و لە چوارچێوەیەدا بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکەدایە کە لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو".
ئەو گەریلایانە کە ئەمڕۆ چەکەکانیان داناوە دەڵێن، چەکدانانەکەیان نیشانەی "نیازپاک"ییانە بۆ پرۆسەی ئاشتی. راشیانگەیاندووە: "لەمەودوا تێکۆشانمان لەپێناو ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزمدا بە رێبازی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتییانە و لەسەر بنەمای دەرکردنی یاساکانی یەکگرتنی دیموکراتییانە بەردەوام دەبێت".
ئەو گرووپە دەڵێن: "بۆ ئەوەی ئەم ئامانجە بێتەدی، ئەمڕۆ لەبەردەم ئێوەدا بە ئیرادەی ئازادی خۆمان، چەکەکانمان لەنێودەبەین".
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو گەریلایانەی ئەمڕۆ لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان لەنێوبرد 30 کەس بوون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو چەکانەی لەنێوبران چەند جۆرێک بوون، لەوانە کلاشینکۆڤ، بیکەیسی و نیشانەشکێن بوون.
دەقی راگەیێندراوەکە بەمشێوەیەیە:
"بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان"
به ناوی گرووپی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"یه‌وه كه بۆ برەودان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیکی پێكهێندراوه؛ سڵاو و رێزی خۆمان پێشكێشی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی، كه له کات و جیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد، عەبدوڵلا ئۆجەلان كه له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی رێکەوتی 19-06-2025 بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ـی شوباتی 2025 بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی ڕێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیاره‌كانی 12ـەیەمین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له رۆژانی 5- ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداریی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به رێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چه‌كه‌كه‌مان له‌نێو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگه‌وازییه‌كه‌ی رێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان كه ده‌ڵێت: "بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن". مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه.
ده‌زانین كه تاوەکو ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دوایشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش لەم راستییه تێگەیشتووین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فیكر و پارادایمی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و متمانه‌مان به خۆمانە و هاوکات وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی هه‌ره‌وه‌زیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی پەرەی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتییه، گرنگی و راست و پێویستی هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك لە ژنان، گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ د‌رك بە بەها و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتیانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێیبگه‌ن و ڕێزی بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه هەرێمی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، رێز له مافه ره‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان بەگشتی، وە به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی راست و درووست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان تێبگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌ماندا بن. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی پرسی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی راست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناخه مێژووییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی 'ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک'یەیی کە رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه، ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، رێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و پەرە به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
ستەم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیکی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت
11ـی تەمموزی 2025
گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ