بەشێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداری رێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ناکەن

11-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وێڕای بەشداربوونی شاندی جیاوازی سیاسی و رێکخراوەیی و رۆژنامەڤانان، بەشێک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداری لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلای پەکەکە ناکەن، لەنێویاندا یۆنامی.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەریەکە لە رێکخراوەکانی "یۆنامی" شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاچی سووری نێودەوڵەتی و رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتی کۆمەڵگە (CPT)ـی ئەمریکی بەشداریی رێوڕەسمەکە ناکەن.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەردوو رێکخراوی یۆنامی و خاچی سوور بە فەرمی بانگهێشتی رێوڕەسمی چەکدادانی گرووپێک گەریلا نەکراون".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی بانگهێشتنەکردنی رێکخراوە جیهانییەکانەوە، رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڕیاریانداوە بەشداری رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆ نەکەن.
 
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی سی پی تی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "راستە و بەشداری رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆ ناکەین".
 
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گرووپێک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەکو "نیازپاکی"یەک بۆ پرۆسەی ئاشتی چەکدابنێن و لەنێوی ببەن.
 
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، لە پرۆسەکەدا "نابێت وڵاتانی دەرەکی دەستوەردان بکەن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ساتی بەڕێکەوتنی بەشێک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە

نزیکەی 1200 حاجیی هەرێمی کوردستان گەیشتنە سعودیە و یەکەم کاروانیش لە سلێمانی بەڕێدەکەوێت

بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 100 حاجی گەیشتوونەتە سعودیە و پڕۆسەکەش بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت. راشیگەیاند، ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیانی سلێمانی دەگەنە ئەو وڵاتە