لە سنووری سەنگەسەر شەڕ روویدا و کەسێک کوژرا

11-11-2024
سۆران حوسێن
وێنەی ئەو هاونیشتمانییەی لە شەڕەکەدا کوژراوە
وێنەی ئەو هاونیشتمانییەی لە شەڕەکەدا کوژراوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی دوو گۆمانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو خێزاندا روویدا. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، کەسێک کوژراوە.
 
نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شەڕەکە لەنێوان دوو خێزاندا بووە کە ئامۆزا و کەسوکاری یەکترن".
 
بە گوتەی نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
 
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سەنگەسەر کراوە. نەهرۆ عەبدوڵڵا گوتی، پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکەن.
 
هاوکات، مستەفا رەسوول، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، هەردوولای شەڕەکە ئامۆزای یەکدین. 
 
ئاماری پار بڵاونەکراوەتەوە. بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، لە ساڵی 2022ـدا، 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانەکە

هێرشەکانی سنووری کۆیە ئاژەڵەکانیشی گرتوە؛ 25 هەزار مریشک و جوچک سووتان

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر سنووری قەزای کۆیە، زیانی گەورەیان بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوورەکە گەیاندووە؛ بەهۆیەوە دەیان هەزار پەلەوەر لەنێوچوون و دەیان خێزانیش بێکار بوون.