وەزارەتی پەروەردە: پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 کەم ناکرێتەوە و دەبێت 4ـی ئایار تاقیکردنەوەکان تەواو بن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دەداتە ئەو قوتابخانانەی پرۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن بە مەرجێک 4ـی ئایار دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکان بێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: وەزارەتی پەروەردە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا ساڵنامەی هەموارکراوی خۆی بۆ پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی رادەگەیێنێت، هەروەها داوا لەو قوتابخانانە دەکات کە تاقیکردنەوەی 20 نمرەییان نەکردووە، کاتیان ماوە و ئێستا دەتوانن بیکەن.
 
لەبارەی  پۆلی 12، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد، دەسەڵات دەدرێتە ئەو قوتابخانانەی کە پرۆگرامی خوێندنیان تەواو کردووە، دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن، بەو مەرجەی 4ـی ئایار دوایین رۆژی تاقیکردنەوەکان بێت.
 
سامان سیوەیلی، قوتابیانی پۆلی 12ـی دڵنیا کردەوە، لەنێوان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و تاقیکردنەوەی وەزاری، 40 رۆژیان بۆ خوێندن دەبێت و وەک هەموو ساڵێک دەبێت و پێویست بە دوو دڵی ناکات. باسی لەوەشکرد: "پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 کەم ناکرێتەوە".
 
ئەم بڕیارانەی وەزارەتی پەروەردە دوای ئەوە دێت، کە لە 28ـی شوباتی ئەمساڵ بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، خوێندن لە هەموو ناوەندەکان وەستا و پڕۆسەی خوێندن دواکەوت؛ دوای ئاگربەستی 8ـی نیسان ئەمڕۆ یەکەم رۆژی خوێندن بوو لە قوتابخانەکان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێکی دابەشکردنی گازی ماڵان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پشکی گازی ماڵان زیاد دەکرێ؛ "لە هەولێر دابەشکردن دەبێتە رۆژناڕۆژێک"

دوێنێ دوو سەرچاوەی ئاگادار بە رووداویان گوت، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکی گازی ماڵان زیاد دەکرێ. بەرپرسانی گاز دەڵێن، ئاگادار کراونەتەوە سبەی پشکی زیاتریان پێدەگات.