کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)

kurdistan

یەرەکە: 12 پاسدارمان کوشتووە

ئومێد بەرین

ئومێد بەرین

13-08-2015
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد بەرین
ئومێد بەرین13-08-2015

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین
کوردستان22-11-2026

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری
جیهان22-11-2026

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری

  رووداو - رۆژهەڵاتی کوردستان

 فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)، باڵی سەربازی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (کۆدار)، بەرپرسیارییەتی خۆی لە شەڕەکەی رۆژی سێشەممەی شاری کامیاران راگەیاند.

 یەرەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "هێزەکانمان لە تۆڵەی لە سێدارەدانی سیروان نەژاوی، زیندانی سیاسی کورد لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی شاهۆ".

 لە راگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە " لە ئاکامی هێرشەکەدا 12 جاش و پاسدار کوژراون" و چەندین کەسیشیان بریندار کردووە.

 یەرەکە هۆشداری دەدات  و لە راگەیەندراوەکە دەڵێ " لەوە بەدواوە هیچ تاوانێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی مافی بەرگری رەوادا، بێ وڵام ناهێڵینەوە" .

 رۆژی چوارشەممە جێگری سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرایکرد " لە ناوچەی شاهۆی شاری کامیاران، لەلایەن هێزێکی دژبەری کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان و لەئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا 5 بەسیج (جاش) گیانیان لەدەستداوە، کە سەرجەمیان کورد بوونە و دانیشتووی شاری کامیاران".

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و سەربازی لە شاری کامیاران ئەو 5 ئەندامەی سوپای پاسداران بە خاک سپێردران.

 سیروان نەژاوی، زیندانی سیاسی کورد ساڵی 2012ی زایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان بە تۆمەتی ئەندامییەتی "پژاک" حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا.

 سیروان نەژاوی رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لە زیندانی ناوندی شاری تەورێز دوای سێ ساڵ زیندانیکران لە سێدارەدرا .

مەراسیمی بەخاکسپاردنی 5 پاسدارەکەی کامیاران 











بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین
کوردستان22-11-2026

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری
جیهان22-11-2026

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە