Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان14-03-2024

یەکەم هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

14-03-2024

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ
کوردستان31-05-2026

پێشبینی دەکرێ ئەم ساڵ 60 هەزار تۆن پەتاتە لە پارێزگای ورمێ بەرهەم بهێندرێ

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

رووداو دیجیتاڵ 
 
لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکەم هاوپەیمانیی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا.
  
هاوپەیمانییەکە بەناوی سەردەم ـە و لەنێوان لایەنەکانی پارتی رەنجدەرانی کوردستان، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پارتی پارێزگارانە و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، دەبێتە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە.
  
بەپێی زانیارییەکانی رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر "کەمێکی دیکەش رێگەپێدراوی هاوپەیمانیێکی دیکە دەگاتە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆن بۆ تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانیی کوردستانی یان جەماوەر، لەنێوان حیزبی شیوعی، پارتی سۆسیال دیموکرات و زەحمەتکێشانی کوردستان."
 
رۆژی 3ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتییەکان لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە هەرێمی کوردستان، تاوەکو رۆژی چوارشەممە 85 بەربژێری تاک فۆرمی خۆبەربژێرکردنیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە و، بەشێکیان فۆرمەکەیان گەڕاندووەتەوە.