کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەزارەتی رۆشنبیری، وێنە: رووداو

وەزارەتی رۆشنبیری، وێنە: رووداو

کوردستان

وەزارەتی رۆشنبیری رەشنووسی یاسای رێکخستنی کاری میدیایی ئامادە دەکات

نازەنین گۆران

نازەنین گۆران

14-06-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نازەنین گۆران
نازەنین گۆران14-06-2022

بابەتی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان27-11-2026

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون


رووداو - هەولێر 

هەفتەی داهاتوو وەزارەتی رۆشنبیری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دەستەی ژینگە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێکخستنی کاری میدیایی. گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنیریش دەڵێت، "چیدیکە رێگە نادەین سووکایەتی بە هەژار، شەهید و ئاڵای کوردستان بکرێت و کەناڵەکان بیگوازنەوە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 14-6-2022، نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری بە رووداوی راگەیاند: "پێشتر بۆ رێکخستنی کاری میدیایی رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2014ـەمان هەبوو کە ئەوکات تەنیا رۆژنامە و تەلەڤزیۆن هەبوون، ئەویش بەمشێوەی ئێستا بەربڵاونەبوو، بەڵام ئێستا لەگەڵ گۆڕانکارییەکان پێویستە کاری میدیا بە بیستراو، بینراو و سۆشیالمیدیا، پێدانی فریکوێنسی بە رادیۆ، تەلەفزیۆنەکان و تۆمارکردنی ئەو پەیجانەی کاری میدیایی دەکەن، رێکبخرێنەوە، بۆیە سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی یاسایەکین بۆ رێکخستنی کاری میدیایی. چیدیکە رێگە نادەین سووکایەتی بە هەژار، شەهید و ئاڵای کوردستان بکرێت و کەناڵەکان بیگوازنەوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری، ئەوان رەشنووسەکەیان تەواو کردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ لایەنی پەیوەندار بە یاساکە، لەوانەش؛ وەزارەتی ناوخۆ، دەستەی ژینگە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن "کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش تێبینیی خۆیان لەبارەی رەشنووسەکە بە وەزارەتی رۆشنبیری بدەن و دواتر رەشنووسەکە دەدەینە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ئەوانیش بینێرن بۆ پەرلەمان." 
 
یەکێک لەو سیستەمانەی کە بۆلەمەودوا کۆنترۆڵی هەموو تەلەڤزیۆنە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، سیستەمێکە بە ناوی "مۆریتۆرینگ"، لەو بارەوە نامیق هەورامی گوتی، "پێشتر ئەو سیستەمەمان نەبوو بۆیە کاتێک تەلەڤزیۆنێک بابەتێکی بڵاودەکردنەوە دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکە لە سۆشیاڵمیدیا یاخود لە هاونشتیمانییانەوە بە دەستمان دەگەیشت، بەڵام ئێستا ئەم سیستەمە پەخشی تەلەڤزیۆنەکان تۆماردەکات و ئاگاداری هەموو بڵاوکراوەکان دەبین."
 
گوتیشی: "پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتە، نهێنییەکانی ناو سەنگەری پێشمەرگە، پاراستنی شکۆی شەهید و ئاڵای کوردستان لە ئەستۆی ئێمەیە، نابێت سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان بکرێت و میدیا هەبێت رووماڵی ئەو سووکایەتییە بکات، نابێت لە تەلەڤزیۆنی کوردی سووکایەتی بە شەهیدانمان بکرێت."
 
بەشێکی ئەو رەشنووسەیاسایەی وەزارەتی رۆشنبیری سەرقاڵی ئامادەکردنیەتی، پەیوەندی بە کاری میدیایی ئەلکترۆنییەوە هەیە، لەوبارەوە گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری گوتی: "هەموو ئەو چوارچێوانەی کە پێویستە بۆ میدیای ئەلکترۆنی دیاریمان کردوون، دەبێت میدیایەکی نیشتمانیی بێت و کەرامەتی مرۆڤ تێیدا پارێزراو بێت."
 
رۆژی هەینی 10ـی حوزەیرانی 2022، لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر دەزگایەکی میدیایی رووماڵی هەواڵەکانی تاوان بکات، سزا دەدرێت. 
 
نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبری هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، ئەوان زۆر بە وردیی چاودێریی ئەو رووماڵانەیان کردووە کە بۆ رووداوەکانی تووندوتیژی، سووتان و کوشتن کراون و پێیانوایە، جۆرێکە لە بازاڕکردن بۆ ئەو دیاردەیە کە دیاردەیەکی زۆر ترسناکە، بۆیە بڕیاریانداوە سزای یاسایی ئەو میدیایانە بدەن کە ئەو رووداوانە رووماڵ دەکەن و دەیگوازنەوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا
کوردستان27-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بۆکان – مهاباد هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان27-11-2026

ئەنجوومەنی دیموکراتیی کورد لە فەرەنسا داوای گردبوونەوە لە پاریس وەک پشتگیرییەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون
کوردستان27-11-2026

لە شەش رۆژدا 31 هاونیشتمانی لە سنە بە کحولی ساختە ژەهراوی بوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە