رووداو - هەولێر
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رۆژانی 28 و 29ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی هەشتەمی دەبەستێت و بڕیارە چەند بڕیارێکی چارەنووسساز لەبارەی چارەنووسی حیزبەکەیان بدەن.
رووداو زانیویەتی، سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان خۆی هەڵدەبژێرێتەوە و رایگەیاندووە کە چوار ساڵی رابردوو توانیویەتی یەکڕیزی حیزبەکەی بپارێزێت و بۆ چوار ساڵی داهاتووش پلانی بەهێزکردنەوەی یەکگرتووی ئیسلامی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 14-12-2019 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبووەوە و دواتر بەیاننامەیەکی لەبارەی رۆژی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبەکەی بڵاوکردووە و تێیدا هاتووە "دوا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تاوتوێكرا و بڕیاردرا له رۆژانی پێش كۆتایی ئه‌م ساڵدا كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو ئه‌نجامبدرێت".
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 900 ئەندام بەشدار دەبن.
دەقی بەیاننامەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکگرتوو لەبارەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەم
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری 14/12/2019 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی د. هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خولی حه‌وته‌می خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا راپۆرتی كۆنفرانسه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌كانه‌وه خرایه‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له چوار كۆنفرانس بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنگره له شاره‌كانی ( دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر ) سازكرا و به‌سه‌ركه‌وتوویی كارنامه‌ی كۆنفرانسه‌كان به‌ئه‌نجام گهیێنران.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا دوا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تاوتوێکرا و بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگیرا، له‌ومیانه‌شدا بڕیاردرا كه له رۆژانی پێش كۆتایی ئه‌م ساڵدا كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتوو ئه‌نجام بدرێت.
له كۆتایی دا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌وپه‌ڕی رێز و سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و مه‌ڵبه‌ند و ده‌زگا و ئۆڕگانه‌كانی حیزبی كرد كه له‌ماوه‌ی خولی رابردوودا هه‌موو تواناكانی خۆیان خستووەته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی كاروانی شكۆداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
كۆبوونه‌وه هیوای خواست كه خوای په‌روه‌ردگار پشتیوان و هاوكارمان بێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كه بتوانێت بڕیار و ستراتیژی نوێ بۆ خولی داهاتوو دیاری بكات و له ئاست داخوازیه‌كانی قۆناغه‌كه دا بێت..
خوای گه‌وره پشتیوان و رێ نیشانده‌ری هه‌موان بێت.


