رووداو دیجیتاڵ
د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
کاژێر 09:45 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021 د. رۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد. سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبەردەم نەخۆشخانەکە رایگەیاند، تەرمەکەی بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر گوازرایەوە و سبەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بەڕێوەدەچێت.
رۆژ نووری شاوەیس نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، چەندجارێک بەمەبەستی چارەسەر براوەتە دەرەوەی وڵات. لە 28-1-2021 هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامدا. سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبارەی هەڤپەیڤینەکە و دۆخی تەندروستی لەو کاتەدا گوتی؛ دۆخی تەندروستیی باش نەبوو، زۆر هەوڵماندا بۆ هەڤپەیڤینەکە و رەتیدەکردەوە و داوایدەکرد لەکاتێکی دیکەدا کە دۆخی تەندروستیی باشتر بێت بکرێت بەڵام سووربوونی ئێمە وایکرد هەڤپەیڤینەکە بکرێت.
د. رۆژ نووری شاوەیس یەکێک بوو لەو پیاوە سیاسی و دانوستاندنکارانەی کە رۆڵی هەبوو هەم لە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەمیش وەک پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە. ئەو لە زۆربەی دانوستاندنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەدوای ساڵی 2004ـەوە بەشداربووە و رۆڵی هەبووە.
لە نووسینەوەی دەستووری عێراق لەکاتی ئەنجوومەنی حوکم نوێنەری سەرۆک بارزانی بوو. لەکاتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستانیش سەرۆکایەتیی شاندی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان.

رۆژ نووری شاوەیس
ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە
کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە
بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە
لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆکوەزیران بووە
ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە
سەرۆکوەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
ساڵی 2005 جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە
ساڵی 2010 سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق