رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا مومتاز حەیدەری، نووسەر و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەیان.
رۆژی هەینی، 15ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی مامۆستا مومتاز حەیدەری، نووسەر و رۆژنامەڤانی دیاری کوردستان و ماڵباتەکەی کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا دەڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكێشی به مامۆستا مومتاز حه‌يده‌رى، نووسه‌ر و رۆژنامەنووسی ديارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ كۆچى ناواده‌ى كوڕه‌كه‌يان كه به‌داخه‌وه له رووداوێكى دڵته‌زێندا گيانى له‌ده‌ستدا."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆیان دەربڕیوە و دەڵێت: "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت."
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به مامۆستا مومتاز حه‌يده‌رى، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسی ديارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ كۆچى ناواده‌ى کاکه (کاروان)ی كوڕیان كه به‌داخه‌وه له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا گيانى له‌ده‌ست دا.
هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/5/15
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ