750 دینار باج خرایە سەر یەک کیلۆ تەماتە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوردەکردنی تەماتە  بۆ هەرێمی کوردستان باجی خرایە سەر. وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بڕیارەکە بۆ پاراستنی بەرهەمی نێوخۆیە.
 
رزگار حەمەد خدر، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆ 15ـی ئایارەوە هاوردەکردنی تەماتە یەک کیلۆی 750 دینار باجی دەخرێتەسەر و تاوەکو 1ـی مانگی 11 باجەکە بەردەوام دەبێ".
 
راوێژکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "تەماتە سەرەتای پێگەیشتنێتی، بەتایبەت خانەی پلاستیکی و بەشێک لە پێدەشتەکانی هەولێر، شارەزوو، بەردەڕەش، سۆران و دەشتی بیتوێن".
 
ساڵانە لەکاتی پێگەیشتنی هەر بەرهەمێکی خۆماڵی دا هاوردەی قەدەخە دەکرێ، یان باجی زۆری دەخرێتەسەر، ئەوەش بە ئامانجی ساخبوونەوەی بەرهەمی جووتیاران و باخەوانانی هەرێمی کوردستان.
 
باجەکە ئەو بارە تەماتانە ناگرێتەوە، کە لە شارەکانی عێراقەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
 
رزگار حەمەد گوتی: "بەگشتی تەماتە لە دوای 15ـی مانگی شەشەوە بە فراوانی پێدەگات، ئێستا بەگوێرەی خشتەی رۆژژمێری کشتوکاڵی باجی خراوەتەسەر".
 
جگە لەو بەشە کەمەی تەماتەی نێوخۆ پێگەییوە، زۆرینەی تەماتەی هەرێمی کوردستان ئێستا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هاوردە دەکرێ، هەروەها بەشێکی لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکرێ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانی ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان

خۆپێشاندانی رۆژئاوای کوردستان بۆ زمانی کوردی بەردەوامە؛ "زمانی دایکمان لە کەس نەدزیوە"

ماوەی هەفتەیەکە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە سەدان هاووڵاتی بۆ پشتیوانیکردن لە فەرمیکردنی زمانی کوردی رژاونەتە سەر شەقامەکان؛ گەورە و بچووک داوا دەکەن دەستووری نوێی سووریا زمانی کوردی بپارێزێت و خوێندن بەو زمانە بەردەوام بێت.