پەروەردەی سلێمانی: سبەی دەوامی باخچەی ساوایان و قوتابییانی پۆلەکانی 1 تاوەکو 3ی بنەڕەتی پشووە

16-01-2022
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی بەفر بارینەوە رۆژی دووشەممە 17-1-2022 دەوامی باخچەی ساوایان و قوتابییانی پۆلەکانی 1 تاوەکو 3ی بنەڕەتی پشووە.
 
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دەوامی قوتابییان بۆ پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی و هەروەها باخچەی ساوایان تاوەکو رۆژی 25 مانگی داهاتوو نییە و دەکرێتە پشوو، ئەمەش بەهۆی ئەم بەفرەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە."
 
ئێستا لە شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و کەشناسی دەڵێت، تاوەکو چەند رۆژی داهاتوو کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت. 
 
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و رەچاوکردنی دۆخی کەشوهەوا، سەرجەم پەروەردەکانی سنوورەکەیان سەرپشککردووە کە دەوام دەکەن یان نا.
 
دڵشاد عومەر گوتیشی، "وەک ئاگاداربم زۆرینەی پەروەردەکان پشوویان راگەیاندووە بۆ ماوەی سێ رۆژ". ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابیانی ئەو سێ قۆناخە خۆیان سێ رۆژ دەوامیان ماوە و لەبەر کەشوهەوا ئەو سێ رۆژەش دەوام ناکەن و دوای ئەوەش پشوویان دەبێت تاوەکو 25-1-2022.
 
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە قۆناخەکانی دیکەی خوێندن گوتی، بەڕێوەبەری پەروەردەکان و قوتابخانەکان بەردەوام لە راوێژدان، هەرکات دۆخەکە پێویستی کرد ئەوان بڕیار دەدەن کە دەوامی قوتابخانەکان رادەگرن یان نا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان بۆ گوتارخوێنی نەجەف: وەرە کوردستان و لەجیاتی وێرانکاری ئاوەدانی ببینە

قسەکانی گوتاربێژی نەجەف لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، نیگەرانیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەو دەڵێ لە کوردستان گوند وێران دەکرێ و کۆمەڵکوژی دەکرێ، بۆیە داواکارم بێت و لە نزیکەوە کوردستان ببینێت".