یەکێک لە کوڕەکانی پێشڕەو دزەیی دەستێکی پەڕیوە

16-01-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی نوێترین زانیاری، لە خێزانە شەش کەسییەکەی پێشڕەو دزەیی، کە خۆی و کچە بچووکەکەی لە بۆردوومانەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا، تەنیا کچێکی سەلامەتە، کە لە کاتی رووداوەکە لە دەرەوەی کوردستان بووە. یەکێک لە کوڕەکانیشی بەهۆی بۆردوومانەکە دەستێکی پەڕیوە.
 
رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، یەکێک لە خزمە نزیکەکانی پێشڕەو دزەیی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر، پێشڕەو دزەیی لەگەڵ کچەکەی کە تەمەنی کەمتر لە یەک ساڵانە گیانیان لەدەستداوە.
 
لەو 10 مووشەکەی کە شەوی رابردوو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، ئاراستەی هەولێر کران، دەگوترێت نیوەیان بەر ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری کورد و خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی فالکۆن و ئیمپایەر وۆرد کەوتوون.
 
ئەو خزمەی خێزانی پێشڕەو دزەیی، زانیاری تازەی لەبارەی تەندروستی خێزانەکەی پێشڕەو دزەیی ئاشکرا کرد و گوتی: "دوو کوڕی پێشڕەو دزەیی بە ناوەکانی رەوان و رۆژ لەگەڵ هاوژینەکەی بەناوی هانا بریندار بوون و برینی رۆژی کوڕی سەختە و دەستێکی پەڕیوە."
 
بە گوتەی خزمەکەی، لە خێزانەکەی پێشڕەو دزەیی، تەنیا کچێکی سەلامەتە، ئەویش لە کاتی هێرشەکە لە دوبەی بووە و بەنیازە لە کاژێرەکانی داهاتوودا بگەڕێتەوە کوردستان.
 
دەگوترێت، جگە لە منداڵەکانی پێشڕەو دزەیی، چەند کەسێکیش لە نێو ماڵەکەی بریندار بوونە، خزمەکەی پێشڕەو دزەیی گوتی: "ژمارەیەک خەڵکی دیکە برینداربوون کە زۆربەیان ئەو کەسانە بوون، کە پاسەوانی تایبەتی پێشڕەو دزەیی بوون."
 
بەپێی داتاکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە هەولێر، ناوی بریندارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی بەمشێوەیەیە: 
 
- هانا جووتیار، هاوژینی پێشڕەو دزەیی 
- رەوان پێشڕەو دزەیی و رۆژ پێشڕەو دزەیی، کوڕەکانی پێشڕەو دزەیی 
- ئالین و مایکی، هاووڵاتیی فلیپینی
 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."