رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتێکدا رایگەیاند، 14 مووشەک ئاراستەی هەولێر کراون و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژراوە و هەشت بەڵێندەری مەدەنیی دیکە برینداربوون لەگەڵ سەربازێکی ئەمریکیش.
وەین مەراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات، "کاتێکیش زانیاری بەردەست بوو، بڵاوی دەکەنەوە".
بەپێی تویتەکەی مەراتۆ، چوار کەسی ئەمریکی کە بەڵێندەرن و سەربازێکی ئەمریکیش زەبر بەر مێشکیان کەوتووە، وەین بە رووداوی گوت، ئەو کەسانەی زەبر بەر مێشکیان کەوتووە، بەشێکن لەو نۆ کەسەی برینداربوون.
تویتەکەی مەراتۆ ئاماژە بەوەش دەکات، سێ لە مووشەکەکان لەنێو بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام ئاماژەی بە زیانە ماددیەکان نەکردووە.
بەپێی تویتەکەی مەراتۆ، چوار کەسی ئەمریکی کە بەڵێندەرن و سەربازێکی ئەمریکیش زەبر بەر مێشکیان کەوتووە، وەین بە رووداوی گوت، ئەو کەسانەی زەبر بەر مێشکیان کەوتووە، بەشێکن لەو نۆ کەسەی برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکان لەنێو شاری هەولێریش سێ کەسی دیکە برینداربوون. ئەمە جیا لەوەی زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.
وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، دوای ئەوەی دەستبەجێ دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە مووشەکەکانی لێوە هاوێژراوە، "ئۆتۆمبێلەکە جۆری کیا بووە و لە رێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ