سەرۆک بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

16-04-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەکێک بەهێزترە. 
 
رۆژی سێشەممە، 16ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆلی خۆشناوەتی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
 
سەرۆک بارزانی دەڵێت: "ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە. لە 37ـەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان." 
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 16-4-2024)، 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنەکە تێدەپەڕێت. لە ساڵی 1987 رژێمی سەدام حوسێن بە چەكی كیمیایی بۆردوومانی هەردوو گوندی بالیسان و شێخ وەسانانی كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 كەس بە كاریگەریی ئەم چەكە گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەك هاونیشتمانیش تاوەكو ئێستا بە دەست كاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەو چەكەوە دەناڵێنن.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.