رووداو دیجیتاڵ
یاوز حەمید، جێگری پارێزگاری کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەستی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنفرانسەکەدا، یاوز حەمید گوتی، "بە ئومێدی دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکووک، دەست لەکار دەکێشێتەوە".
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە و پارێزگارێکی نوێ هەڵبژێرێت، بەو شێوەیەش بەشێک لە پۆستە باڵاکانی کەرکووک گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
بەپێی رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەو لایەنانەی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکیان پێکهێناوە، پۆستی پارێزگار لە رێبوار تەها دەسەندرێتەوە و دەدرێتە بەرەی تورکمانی، بەڵام عەرەبەکانیش داوای دەکەن و هێشتا رێککەوتنی چۆنێتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دیارنییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ