کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تۆڕەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

تۆڕەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی کارەبا دەڵێت کاژێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکەنەوە

هێمن بابان رەحیم

هێمن بابان رەحیم

16-06-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم
هێمن بابان رەحیم16-06-2023

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە
کوردستان21-11-2026

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە

دوو راوچی لە لوڕستان لەسەر کوشتنی پڵنگێک دەستگیرکران
کوردستان21-11-2026

دوو راوچی لە لوڕستان لەسەر کوشتنی پڵنگێک دەستگیرکران

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون
کوردستان20-11-2026

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند دوای کۆتاییهاتنی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکاتەوە.
 
رۆژی هەینی، 16-6-2023، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت: "بەهۆی پرۆسەی چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر لە رۆژی 22/5/2023، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز كەم بووەوە و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا و ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبوو، بڕیاربوو لە رۆژی سێی ئەم مانگە ئەو پرۆسەیە تەواو بێت، بەڵام بەهۆی هەندێک گرفتی تەكنیكییەوە پرۆسەکە درێژ کرایەوە، ئەمڕۆ  16ـی حوزەیران پرۆسەی چاکسازیی لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییهات و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە."
 
وەزارەتی کارەبا سوپاسی تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكانیش دەكات كە لە کاتی چاکسازییەکانی کارەبا، توانیویانە وێڕای كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و خۆگونجاندن لەگەڵ پرۆسەی چاكسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێلگەی کۆرمۆر، نەیانهێشت كاریگەری لەسەر سیستەمی كارەبا هەبێت.
 
پێشتر لە 07-06-2023 وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.
 
بڕیار بوو قۆناخی دووەمی پرۆسەکە تاوەکو رۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات. 
 
کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە. 
 
کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە
کوردستان21-11-2026

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە

دوو راوچی لە لوڕستان لەسەر کوشتنی پڵنگێک دەستگیرکران
کوردستان21-11-2026

دوو راوچی لە لوڕستان لەسەر کوشتنی پڵنگێک دەستگیرکران

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون
کوردستان20-11-2026

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان: پێویستمان بە یەکگرتووییە نەوەک دابەشبوون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە