رووداو- سلێمانی
بڕیار وایە لە مانگی داھاتوو لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شێرکۆ بێکەس لاببردرێت.
ھەڵۆ شێرکۆ بێکەس لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە لە رۆژی 14-8-2015 کاژێر7-ی ئێوارە لە پارکی ئازادی بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شێرکۆ بێکەس و ھەروەھا رۆشنبیران و کاربەدەستانی شاری سلێمانی، پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شێرکۆ بێکەس لەژێر ناوی یادێک بۆ شاعیری ئازادیی و جوانی لە پارکی ئازادی لادەبردرێت.
ئەو مۆنۆمێنتە لە لایەن پەیکەرساز شوان کەمال دروستکراوە و بڕیاریش وایە چەند چالاکییەکی جۆراو جۆری ئەدەبی لەوێ بەڕێوەبچێت.
لە ساڵی رابردوو لەبەردەم دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە رۆژی شەممە 25 مانگی ئۆکتۆبەر پەردە لەسەر پەیکەری شێرکۆ بێکەس لادرا.
شێرکۆ بێکەس لە ساڵی 1940 لە دایکبووە و لە ساڵی 2013 بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ