رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کێنت لە بەریتانیا دەریخستووە، ئەو کچە نەوجەوانانەی توانایەکی باشتریان هەیە لە ناسینەوەی ئاماژەکانی ناوەوەی جەستەیان، وەک لێدانی دڵ، زیاتر لە رووخسار و شێوەی جەستەیان رازین.
هەستی هەشتەمی مرۆڤ کە ناسراوە بە "Interoception"، رێگەمان پێدەدات هەست بەوە بکەین چی لەناو جەستەماندا روودەدات، وەک برسێتی، گۆڕانی پلەی گەرما و لێدانی دڵ.
د. ماریانا ڤۆن مۆر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "قۆناخی نەوجەوانی گۆڕانکاریی خێرا لە جەستەدا دروستدەکات و کچان زیاتر نیگەرانی رووخساریان دەبن، هەستکردن بە ئاماژە ناوەکییەکانی جەستە رۆڵێکی گرنگی هەیە سەبارەت بە شێوەی جەستە لەم قۆناخە هەستیارەدا.
توێژەران لە تاقیکردنەوەکەیان لەسەر کچانی تەمەن 10 بۆ 14 ساڵ، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کچانەی وردتر هەستیان بە لێدانی دڵیان کردووە، کەمتر نیگەرانی شێوەی جەستەیان بوون.



