شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات

16-10-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى شایستەى دارایی هەرێمى کوردستان لە یاساى بودجەى گشتیی عێراقدا.
 
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى تۆڕى میدیایی رووداو لە چەند سەرچاوەیەکى جیاوازەوە دەستى کەوتوون، ئێوارەى رۆژی سێشەممە 17ى تشرینى یەکەمى 2023 شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەگاتە بەغدا و رۆژى دواتر کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات.
 
بەگوێرەى زانیارییەکان، شاندەکە هەمان ئەو شاندە تەکنیکیە دەبێت کە پێشتر سەردانى بەغدایان کردووە و گفتوگۆیان لەگەڵ شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى فیدراڵی کردووە.
 
16ى تشرینى یەکەم، هونەر جەمال، گوتەبێژى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو شاندەدا دەبێت.
 
شاندەکەى هەرێمى کوردستان پێکدێت لە ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان و چەند بەڕێوەبەرێکى گشتى لە وەزارەتە پەیوەندارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
 
هونەر جەمال گوتیشى، "بەگوێرەى بانهێشتنامەکەی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، کۆبوونەوەکەى وەزیرى دارایی رۆژى 18ى تشرینى یەکەم لەگەڵ لیژنەکە دەکرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی کاتی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کشتوکاڵی دهۆک: چوار سایلۆمان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئامادەن

بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و سایلۆکانی پارێزگای دهۆک دەڵێت، پێشتر سێ سایلۆ لە دهۆک گەنمیان لە جووتیاران وەردەگرت، بەڵام ئێستا نووسراویان بۆ بەغدا کردووە بۆ ئەوەی لە سایلۆی رۆڤیاش گەنم وەربگیرێت.