کوڕ و کچێکی کورتەباڵا لەڕێگەی فەیسبووکەوە بە یەکدی گەیشتن

17-03-2019
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
کوردی ئێزدین و هەریەکەیان لە کەمپێک بوون
کوردی ئێزدین و هەریەکەیان لە کەمپێک بوون
نیشانەکردن کورتەباڵا
A+ A-

رووداو - دهۆک

حەسەن و زەیتوون کوڕ و کچێکی کورتەباڵای ئێزدین، دوای پێنج مانگ ئەڤینداری لەڕێگەی فەیسبووکەوە، بە یەکدی گەیشتن.

حەسەن خەڵەف کوڕێکی کوردی ئێزدی تەمەن 26 ساڵانی خەڵکی گوندی تەلقەسەبە لە شنگال و چەند ساڵێکە ئاوارەی کەمپی مام رەشانە لە شێخان. حەسەن لەڕێگەی فەیسبووکەوە کچێکی کورتەباڵا بەناوی زەیتوون لە کەمپی شاریا ناسیووە. 

دوای چەند مانگ قسەکردن، حەسەن بڕیاردەدات زەیتوون بۆ ماڵی مامێکی لە گوندی پێبزن دەڕفێنێت. ماڵی مامی حەسەن پێشوازی لە حەسەن و زەیتوونی خۆشەویستی دەکەن و دەڵێن، ئێرە ماڵی خۆیانە و هەموو پشتیوانییەکیان دەکەن.

خێزان و کەسوکاری زەیتوون بە هاوسەرگیرییەکە رازیبوون و بڕیارە لەم رۆژانەدا ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەن.

لە سنووری پارێزگای دهۆک 220 کورتەباڵا هەن، لەو ژمارەیە تەنیا 16 کەسیان ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە