کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

kurdistan

رۆژهەڵاتی کوردستان.. ئیلام زۆرترین تاوانی تێدا ئەنجامدراوە

ئومێد بەرین

ئومێد بەرین

18-06-2015
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد بەرین
ئومێد بەرین18-06-2015

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین
کوردستان22-11-2026

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری
جیهان22-11-2026

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری

 رووداو - ئیلام 

بەپێی ئاماری ناوەندی ئامار و تەکنۆلۆژیای زانیاری دەزگای دادی ئێران، لە ساڵی رابردووی هەتاویدا، لە ئاستی ئێراندا، پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆرترین حاڵەتی تاوانی تێدا تۆمارکراوە.

 بە پێی ئەو ئامارانە، لەساڵی رابردوو لە پارێزگای ئیلام 8 هەزار و 200 دۆسیەی تاوان کراوەتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە پارێزگای تاران کە ژمارەی دانیشتووانی لە 13 ملیۆن کەس زیاترە، 6 هەزار  و 109 حاڵەتی تاوانی لێ تۆمارکراوە. 

 ئیلام، پارێزگایەکە لە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان، کێشە و گرفت تێیدا کەم نییە، هەر رۆژە و هەواڵێکی ناخۆش، بێکاری، خۆکوژی، ماددە هۆشبەرەکان، سوتان و وشکبوونی دارستانەکان تێیدا بڵاودەبێتەوە.

 ئیلام خووی گرتووە بە سفر یا سەد بوون، زۆربەی کات لە ریزبەندییەکاندا ناوی یا لەسەرەوەیە یا لەژێرە دێت، ئەوەیش پابەندە بە نەرێنی یا ئەرێنی بوونی ئامارەکان، دیسان ئامارێکی نەرێنی دیکە ئاشکرا بووە و ئیلامی دێرین، خاوەنی پلەی یەکەمە تەیدا.

حەمید شەهریاری، سەرۆکی ناوەندی ئامار و تەکنۆلۆژیای زانیاری دەستەڵاتی دادی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامارەکانی ساڵی 1393ی هەتاوی ئاشکرا کردووە، بەپێی ئەو ئامارانە پارێزگای ئیلام لە ئاستی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، زیاترین حاڵەتی تاوانی تێدا تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی دادی ئێران، لە ساڵی 1393ی هەتاویدا لە پارێزگای ئیلام 8هەزار و 200 دۆسیەی تاوان کراوەتەوە .

خاڵی هەرە سرنج راکێش لێرەدایە، پارێزگای تاران، کە ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە 13 ملیۆن کەس، ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تاوان تێیدا 6 هەزار و 109 حاڵەت بوونە.

لەو بوارەوە، ساڵح نیکبەخت پارێزەری کورد بە تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت" ئەو ئامارانەی جێی متمانە نین، سەدا چلی ئەو دۆسیانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەچنە دادگاکان، بە نێوانگیری ریش سپییەکان چارەسەر دەبن و حوکمیان بۆ دەرناچێت " .

 پارێزگای ئیلام لە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە، لە رووی ژمارەی دانیشتووانەوە بچووکترین پارێزگایە لە ئاستی ئێراندا، پارێزگایەک کە تا ئێستاش سێبەری شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران قورسایی لەسەر دەکات، ئەو پارێزگایە خاوەنی بەرزترین ئامارەکانی بێکاری، خۆکوژی و گەشە نەسەندوویشە. 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین
کوردستان22-11-2026

چیرۆکی دوو خوشک کە لە کەلاوەیەکی تاسڵوجە دەژین

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری
جیهان22-11-2026

بلاک فرایدەی ئەم ساڵ و فرۆشی یەک تریلیۆن دۆلاری

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە